Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دا کەسێک گیانی لە دەستدا

2017-10-12 14:37:29



ڕۆژنیوز - سعود شای گۆران

 

لە سنوری پارێزگای دهۆک، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

 

کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای گوندی دێرەبوون-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

 

مقەدەم ئازاد تەها، وتەبێژی پولیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت بە هۆی ئەوەی کۆنترۆڵی لە دەست داوە وەرگەڕاوە، تیمەکانمان دەست بەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە".

 

 ئەوەشی خستەڕوو:"بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا".

 

ئازاد تەها، ئاماژەی بەوەش کرد:"تەرمی شۆفێرەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی شاری دهۆک کراوە، دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە".

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin