Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر گیان لەدەست دەدەن

2017-09-23 12:12:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر گیانییان لە دەست دەدەن.

 

ژۆئەل میلمان، وتەبێژی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لە ئۆفیسی جنێفی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو ڕایگەیاند:"ئەمساڵ بەگشتی چوار هەزار و دوو پەنابەر گیانیان لە دەستداوە، لە چوار ساڵی ڕابردوودا هەر ساڵ زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر گیانیان لەدەست داوە".

 

میلمان ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ ١٣٣ هەزار و ٦٤٠ پەنابەر لە دەریای سپییەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا کە ٧٥٪یان چوونەتە ئیتالیا، هەروەها دوو هەزار و ٥٥٦ پەنابەر هەر لەو ڕێگایەدا گیانیان لە دەستداوە، ٤٥ پەنابەری دیکەش کە لە دەریای ئیجەوە هەوڵیان داوە بگەنە ئەوروپا، گیانیان لەدەست داوە.

 

ئاماژەی بەوەش دا کە لە سنوورەکانی نێوان مەکسیک و ئەمریکاشدا ٢٦٣ پەنابەر گیانییان لەدەست داوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin