Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، کۆمەڵکوژیی شیلادزێ شەرمەزاردەکرێت

2017-09-23 11:52:25



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیی شیلادزێ و تۆپبارانە بەردەوامەکانی باسوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، لە شاری سلێمانی چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.

 

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٠٠ لە شەقامی سالم(سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و بە بەشداریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و رێکخراوی ژانانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) و ژمارەیەک لە کەسایەتی و چین و تویژە جیاوازەکان، گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکویی شیلادزێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەنجام بدرێت.

 

لە بۆردوومانەکانی ڕۆژی ٢٠/ئەم مانگە-ی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شارەدێی شیلادزێ-ی سەربە پارێزگای دهۆک، ١٠ هاوڵاتی مەدەنی کۆمەڵکوژبوون.

 


ش.ف

   
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin