Smiley face
Smiley face
Smiley face

شارەدێێ ڕزگاری، لە ڕووداوێکى هاتوچودا منداڵێک گیانى لەدەستدا 

2017-09-19 21:26:35



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا، ماتۆڕسکیلێک لەمنداڵێکیدا و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار گیانى لەدەستدا. 


ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەى کەلاری ناوەندى ئیدارەى گەرمیان،  منداڵیک لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا. 


ڕائید عەلی جەمال قەدوری بەرپڕسی ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕۆژنیوز وتى: لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەى کەلار، ماتۆڕسکیلێک لە مێرد منداڵێکدا و بە سەختى بریندار بوو و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، منداڵەکە گیانى لەدەستدا. 

 


عەلی جەمال وتیشی: بە پێی بڕیاری دادوەر، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە، دەستگیرکراوە و بە پێی مادەى ٢٣  لە یاسایی سزادانى عێراق بەند کراوە. 
هەروەها ناوبراو وتیشی: منداڵەکە ناوى بەلقیس حامد عەوادە ـ و لەدایکبووى ساڵی ٢٠٠٩ ـ یە. 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin