Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕابون مه‌عروف له‌ فراکسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى هه‌رێم دوورخرایه‌وه‌

2017-09-19 20:11:25



ڕۆژنیوز ـ قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر


بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى دوورخسته‌وه‌ى ڕابون مه‌عروف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانى له‌ فراکسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مان دوورخسته‌وه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رٍِابون مه‌عروف په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان له‌ فراکسیۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌رکرا.


سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵا له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێ به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری ده‌رکردنی په‌رله‌مانتار ڕابون مه‌عروف ـ ی له‌ فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان و له‌ بزووتنه‌وه‌که‌ش ده‌رکرد.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: ده‌رکردنی ڕابون مه‌عروف بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ سیاسه‌ت و په‌یامی بزووتنه‌وه‌که‌ چۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و دژ به‌ بزووتنه‌وه‌که‌مان کار ده‌کات.


وتیشی: جگه‌ له‌مانه‌ چه‌ندین گومانی دیکه‌ی له‌سه‌ر ھه‌بووه‌.

 

ڕابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوو لە فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر شاری هەولێر، لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی ڕیفراندۆم چوە ناو جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا، ئەوەش بزووتنەوەی گۆڕانی نیگەران کرد. 
 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin