Smiley face
Smiley face
Smiley face

لێدوانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی

2017-09-19 18:28:27



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌رهه‌م ساڵح جێگرى دووه‌مى سکرتێرى یه‌کێتى لێدوانێکى نوسراوى له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، سته‌مکاریی و له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی هاوڵاتی به‌ حوکمڕانی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسین بۆ سه‌ربه‌خۆیی.


به‌رهه‌م ساڵح، که‌ سه‌رۆکى قه‌واره‌ى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى-یه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لێدوانێکى نوسراوى له‌سه‌ر ڕیفراندۆم بڵاوکرده‌وه‌.


به‌رهه‌م ساڵح، ده‌ڵێت:"هیچ گومانی تێدا نیه‌، گه‌لی کوردستان خاوه‌نی مافی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، بێ دوودڵی ده‌نگی من و هاودیده‌کانمان، له‌گه‌ڵ ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌لی کوردستان، بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی باش و دادپه‌وه‌ر، حوکمڕانی باش، ئامڕازی به‌جێگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌".


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"سته‌مکاریی و له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی هاوڵاتی به‌ حوکمڕانی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسین بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بێگومان به‌ڵێی ئێمه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێداگریشه‌ له‌سه‌ر حوکمڕانی باش و دادپه‌روه‌ر خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان، پێداگریه‌ له‌سه‌ر یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌کانی حوکمڕانی دیموکراتییه‌".


له‌ لێدوانه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت:"بڕواشمان وایه‌، له‌م ڕوه‌وه‌ بڕیاڕی ژیر و مه‌دروس، دایه‌لۆگ له‌گه‌ل به‌غدا و دراوسێکان و کارکردن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته‌، بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ببیته‌ مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاشته‌وایی بۆ گه‌لی کوردستان و بۆ ناوچه‌که‌".


به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت:"سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ نیه‌، گه‌نجانی ئه‌م وڵاته‌ و نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئاکامی بڕیاڕی ئه‌مڕۆمان ده‌ژین، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین، دایه‌لۆگ و تیگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێ پێویسته‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی کوردستانی ئه‌مڕۆ و ئاینده‌یه‌ له‌ ئاشووب و شه‌ڕ".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin