Smiley face
Smiley face
Smiley face

جیاواز سەیرکردنی ڕەگەز بەهۆکارێکی خۆکوشتنی ژنان دەزاندرێت

2017-09-14 12:05:51



ڕۆژنیوز- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن

 

کارمەندێکی بەڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافره‌تان لە ئیدارەی ڕاپه‌رین ڕیدەگەیەنێت، کە دۆسیەکانی کوشتن و خۆکوشتن زیادییکردووە، کارمەدندێکی دیکەش پێى وایه‌ جیاواز سه‌یرکردنى دایکان و باوکان بۆ منداڵى کچ و کوڕ، پیرۆزکردنى ڕه‌گه‌زییه‌، هۆکارێکیشه‌ بۆ خۆکوشتنى ژنان، دەشڵێت: ڕێکخراوه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌یانتوانیوه‌  کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌ سه‌ر هۆشیارکردنه‌وه‌ى  ژنان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رک و مافه‌کانیان.

 

ئه‌گه‌ر چى ژماره‌ى ڕێکخراوه‌کان-ی ژنان تادێت ڕوو له‌ زیادبوونه‌ و به‌ چه‌ندین ئاڕاسسته‌ى جیاواز کار له‌سه‌ر نه‌هێشتنى توندوتیژیى سه‌ر ژنان ده‌کرێت، به‌ڵام تادێت ئاماره‌کان و تۆمارى که‌یسه‌کانى توندوتیژیى خێزانى له‌ دادگاکان و سه‌نته‌ره‌کانى راپرسیدا زیاد ده‌بێت.

 

نینا محه‌مه‌د، کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافره‌تان لە ئیدارەی ڕاپه‌رین به‌ ڕۆژنیوز ڕایگه‌یاند:"به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا دۆسیه‌ی کوشتن و خۆسووتاندن ماوه‌یه‌که‌ ڕووی له‌ زیاد بوون کردووه‌".

 

نینا محه‌مه‌د

 

نینا وتیشى: دیارده‌ى توندوتیژى جیهانییه ‌و ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ به‌ڵک و جیاوازى ڕێژه‌ى توندوتیژی له‌جێگایەک بۆ جێگایەکى تر هه‌یه‌.

 

هەروەها، نیگار محه‌مه‌د، کارمەند له‌ سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی ئاشته‌وایی خێزان لە بەڕێوبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان-ی ئیدارەی ڕاپەڕین، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: ئه‌و دۆسیانه‌ی که‌ له‌ چوارچێوه‌ی توندوتیژیی خێزانی ده‌که‌ونه‌ لای ئێمه‌ زیاتر له‌ نێوان باوک و کچ، مام و برازا، ژن و مێردن له‌ چوارچێوه‌ی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریدا کاره‌کانیان  بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

 

نیگار محه‌مه‌د

 

لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژیشەوە، نیگار، وتی:"بارى دارایى کاریگه‌رى  هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێکچونى شیرازه‌ى خێزان و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش توندوتیژى لێده‌که‌وێته‌وه‌، هه‌روه‌ها جیاواز سه‌یرکردنى دایکان و باوکان بۆ منداڵى کچ وکوڕ پیرۆزکردنى ڕه‌گه‌زیی، هۆکارێکه‌ بۆ خۆکوشتنى ژنان".

 

لەبارەی کاری ڕێکخراوەکانیشەوە، نیگار پێى وایه‌ به‌شێک له‌ رێکخراوه‌کان کاریگه‌ریان له‌ وشیارکردنه‌وه‌ی ژناندا  هه‌بووه‌، به‌ڵام هه‌ندێک له‌ ڕێکخراو ته‌نیا خه‌ریکی ڕیکلام کردنی خۆیانن،  وتى: پێویسته‌ ڕیکخراوه‌کان له‌ ڕێگه‌ى کۆڕ و سیمینار و ۆرک شۆپه‌وه‌ ژنان هۆشیاربکه‌نه‌وه‌  به‌رامبه‌ر ئه‌رک و مافه‌کانیان، هه‌وڵیش بدرێت که‌وا مامۆستایانى ئاینى له‌ میانى وتاره‌کانیان میانڕه‌وتر بن و پیاو گه‌وره‌ و پیرۆز نه‌که‌ن و ژنان بچوک بکه‌نه‌وه‌  و بێ‌ توانا بیانناسێنن.

 

به‌پێى ئامارێکى ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافى مرۆڤ ته‌نها له‌مانگى ئابى ئه‌مساڵدا پێنج حاڵه‌تى خۆخنکاندنی ژنان، پێنج حاڵەتی کوشتن و یەک حاڵەتی خۆکوشتن و دوو حاڵه‌تى بریندارکردنى ژنان لە باشوری کوردستان تۆمارکراوە.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin