Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد

2017-09-14 11:41:10



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد، کە تێییدا بڕیار وایە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت لەبارەی بەشداری کردن و نەکردنیان لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستاندا.

 

کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد.

 

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە پێشتر چەندین کۆبوونەوە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا کراوە بۆ کراکردنەوەی پەرلەمان و بەپێی دواین زانیاریش کە ڕاگەیاندنی پەرلەمان بڵاویان کردووەتەوە، سبەینێ پەرلەمان یەکەمین کۆبوونەوەی دوای نزیکەی دوو ساڵ داخستن بەڕێوەدەبات.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەریەکە لە پارتی و یەکێتی و یەکرتووی ئیسلامی ئامادەییان دەربڕیوە بەشداری دانیشتنەکان بکەن، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی تا ئێستا بڕیاری فەرمی و کۆتاییان نەداوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin