Smiley face
Smiley face
Smiley face

شێرکۆ حەمەئەمین: بە نایاسایی پەرلەمان پەکخرا و ئێستاش کارەکان بە نایاسایی دەکرێت

2017-09-14 10:08:05



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

شێرکۆ حەمە ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت، بە نایاسایی پەرلەمان پەکخرا، ئێستاش کارەکان بە نایاسایی دەکرێت،و دەشڵێت: کاراکردنەوەی پەرلەمان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نییە.

 

وا بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کارابکرێتەوە، بەڵام لایەنە سیاسیەکان ھەڵوێستی جیاوازیان ھەیە لەسەر ئەو کاراکردنەوەیە.

 

شێرکۆ حەمەئەمین، پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، بە ڕۆژنیوزی وت: پلانی کاراکردنەوەی پەرلەمان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ نییە، لەبەرئەوەی بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبێت دەستەی سەرۆکایەتی پلانی کار دابنێت و بانگھێشتی پەرلەمانتاران بکات، بەڵام ئەمەی ئێستا واژۆی یەک کەسی لەسەرە و کارەکان دەکات.

 

ئەو پەرلەمانتارە، وتیشی: دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو واژۆی لەسەر بێت، ئەمە یەک واژۆی لەسەرە، وە بە نایاسایی پەرلەمان پەکخرا، ئێستاش کارەکان بە نایاسایی دەکرێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە ڕۆژنیوزی وت: ئەگەر گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانێش بەشداری کاراکردنەوەی پەرلەمان نەکەن، ئەوە ئێمە هەر بەشداری دەکەین، چونکە خۆمان یەکێکین لەو لایەنانەی کە کارمان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin