Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکێتی: هەرکەس سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات ئێمە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەکەین

2017-09-14 09:33:54



ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد

 

بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، بە بێ گۆڕان و دکتۆر یوسف بەشداری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەین، هەرکەسێ سەرۆکایەتی بکات.

 

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەڵام دواتر دواخرا بۆ ڕۆژی هەینی، یەکێتیش دەڵێت بە بێ بەبشداری گۆڕان بەشداری ئەو کاراکردنەوەیە دەکەین.

 

بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریداوە کە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان و کاراکردنەوەی پەرلەمان بکەین، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان و دکتۆر یوسف-یش بەشداری نەکەن.

 

 

بێگەر تاڵەبانی، وتیشی: خۆمان یەکێک بووین لەو شاندانەی کە داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانمان کردووە، دانوستانمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کردووە.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی:"سبەینێ پەرلەمان کارا دەبێتەوە و دانیشتن ئەنجام دەدرێت، هەرکەسێک سبەینێ سەرۆکایەتی دانیشتنەکە بکات ئێمە بەشدار دەبین تیایدا".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin