Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاڵتون: ئێران لەگەڵ تورکیا دژی کورد شەڕ بکات دەبێت بیرلە ئەنجامەکەی بکاتەوە

2017-09-14 09:15:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

 

ڕەزا ئاڵتون، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، دەڵێت: ئەگەر ئێران لەگەڵ تورکیا دژی ڕۆژئاوا ئۆپەراسیۆن بکات، پێویستە بەباشی بیر لە ئەنجامەکانیشی بکاتەوە.

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئوزگور پۆلیتیکا، ڕەزا ئاڵتون ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانوستانەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و ڕوسیا بۆ دژایەتی گەلی کورد نرخاند.

 

ڕەزا ئاڵتون ڕایگەیاند، کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش هاتنە سەر کار بەڵێنی داوە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت و وتی:"بەم گۆڕینی سیاسەتە ئێڕان دەکاتە ئامانج، بەڵێنی داوە کە سیاسەتی ئۆباما لەبارەی ئێرانەوە بگۆڕێت، کاتێک ترامپ بووە سەرۆک کۆمار یەکسەر هەڵوێستی بەرامبەر بە ئێران پیشاندا و ئەوەش دەکرێت وەک دامەزراندنی بلۆکێکی دژی ئێڕان لە ناوچەکەدا بنرخێندرێت".

 

ئاڵتون وتیشی: وڵاتانی عەرەبی بەشێکن لەو بلۆکە دژ بە ئێرانە، ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی لە سوریا و عێراق بۆ کەمکردنی کاریگەریی ئێڕان هەوڵدەدەن، بەجۆرێک بەنیازن ڕژێمی ئێران بگۆڕن و ئێران بەشداری سیستمی گشتگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان سیستمی جیهانی بکەن.

 

ئاڵتون باسی لە تەنیامانەوەی تورکیا کرد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و وتی: تورکیا لە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا کەوتە دۆخێکی نادیارەوە، ڕێککەوتنی تورکیاو سعودیە و قەتەر لەناوچوو، بووە هۆی دۆڕاندنی بەتەواوەتی تورکیا، تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەتەنیا ماوەتەوە، هیچ وڵاتێک ئامادە نییە پەیوەندی ستراتژی هەبێت بە تورکیاوە، بۆیەش هەوڵدەدا بە پەیوەندی گرتن لەگەڵ هێزە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان وەک داعش و نوسرە پێگەیەک بۆ خۆی دروستبکات، لەلایەکی دیکەوە هەوڵیدا نزیک بێتەوە لە ڕوسیا، پاش بەتەنیا مانەوە لە ئاستی جیهانی دەیەوێت لە سەر هێڵی ئەوراسیا پەیوەندییەکانی دروست بکات، هێڵی ئێران و ڕوسیا تورکیا بەکار دێنن.

 

لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەم دواییانەی ئێران و تورکیاوە وتی: تورکیاو ئێڕان گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان، دۆخی کورد لە باشوری کوردستان و لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو چارەسەربوون دەچێت، ئەوەش بووەتە هۆی دانوستانەکانی ئێڕان و تورکیا، لە پاش شۆڕشی ئێرانەوە بۆ یەکەم جار سەرۆکی هێزە سەربازییەکانی ئێران چووە تورکیا، ئەوە دەبێت وەک ئاکتێکی ستراتژی بنرخێنرێت، هەم لە ئاستی ناوچەیی، هەم لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەوە مەترسییەکی گەورەیە، ئەو دەوڵەتانە نایانەوێت کورد بە ئازادی بگات و دژی هەوڵدەدەن.

 

ڕەزا ئاڵتون لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: تورکیا سیاسەتی ئینکارکردنی کوردی گرتووەتە بەر، بۆ ئەوەش ئامادەیە لەگەڵ هەموو لایەنێک دانیشێت، چونکە ستراتژییەکەی لە سەرەوە دانەوە، بەڵام ئێڕان تۆزێک جیاوازە، بەو هێز و کاریگەرییەی ئێران لە سوریا و عێراق هەیەتی، دەکرێت وا بنرخێنین کە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا کە لەو ئاستەدا دژی کوردە ناتوانێت بە قازانجی بێت، ئەوە دەتوانێت بۆ ئێران داوێکی گەورە بێت.

 

 
لەکۆتاییدا وتی:"ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێڕان لەگەڵ تورکیا دژی کورد مەترسییەکی گەورەیە بۆ ئێران، ئەگەر ئێران بیر لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ تورکیا دژی کورد بکاتەوە، ئەگەر پێیوایە دەتوانێت لەگەڵ تورکیا دژی ڕۆژئاوا ئۆپەراسیۆن بکات، پێویستە بەباشی بیر لە ئەنجامەکانیشی بکاتەوە، ئێران دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت کە تورکیا دەیەوێت خۆی لە شەڕەکە بکشێنێتەوە و لە ڕێگای ئێرانەوە دژایەتی کورد بکات.
 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin