Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندى هه‌رێمى کوردستان ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا

2017-09-13 20:50:41



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ک سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێک به‌ ناوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌که‌نه‌وه‌ و جارێکی تر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق دانوستانه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌.


هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق که‌ زۆرینه‌ی هێز و لایه‌نه‌ شیعه‌کانی عێراق له‌خۆده‌گرێت له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان پێوه‌کراوه‌ و باسى ئه‌وه‌ى کردوه‌ که‌ شاندێکى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه‌.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕێککه‌وتون له‌سه‌ر دیاریکردنی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ سه‌ردانی شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان.


هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، که‌ هیواخوازن دانوستانه‌کانی ئه‌مجاره‌ ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ‌و کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانى‌ ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان.


له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا شاندێکى هه‌رێمى کوردستان که‌ پێکهاتبوون له‌ نوێنه‌رانى یه‌کێتى و پارتى و یه‌کگرتووى ئیسلامى سه‌ردانى به‌غدایان کرد، به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌یان بێ ئه‌نجام بوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin