Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان دواخرا

2017-09-13 20:04:53



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان دواخرا بۆ ڕۆژى هه‌ینى.


که‌مێک پێش ئێستا بێگه‌رد تاڵه‌بانى سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی به‌ میدیاکانى یه‌کێتى ڕاگه‌یاند، که‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان دواخراوه‌ بۆ ڕۆژی هه‌ینی.


بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وه‌شى وتووه‌: به‌ مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بڕیاردراوه‌، کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ ڕۆژی هه‌ینی دوابخرێت، چونکه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ده‌بێت ٤٨ کاتژمێر به‌سه‌ر واده‌ى دیاریکردنى کاتى کۆبوونه‌وه‌که‌دا تێبپه‌ڕێ بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی پەرلەمان.


به‌ وته‌ى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى، کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ئێواره‌ى هه‌ینى کاتژمێر ٧ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر پارتی و یه‌کێتی ڕایانگه‌یاند که‌ ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی ١٤ی ئه‌یلول په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کارا بکه‌نه‌وه‌.


دوێنێش یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تى کارکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتن به‌ هیچ ئه‌نجامێک، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆبووه‌وه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنى بڕیارى کۆتایی له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin