Smiley face
Smiley face
Smiley face

دێره‌زۆر، شه‌ڕڤانان ٢٠٠ هاوڵاتیان ڕزگار کرد

2017-09-13 19:27:04



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


تیمه‌ تایبه‌تییه‌کانى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى گه‌رده‌لولى جزیره‌، ٢٠٠ هاوڵاتى مه‌ده‌نى ناوچه‌ى مه‌دینه‌ت سنى له‌ باکورى دێره‌زۆر-یان ڕزگارکرد.


ئه‌مڕۆ تیمه‌ تایبه‌تییه‌کانى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات، که‌ ئه‌رکیان پاراستن و ڕزگارکردنى هاوڵاتیانه‌، توانیان ٢٠٠ هاوڵاتیان له‌ باکورى دێره‌زۆر ڕزگار بکه‌ن.


دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش ڕزگار کران، ڕه‌وانه‌ى شوێنێکى ئارام کران.


شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ڕۆژى ١٠ى ئه‌م مانگه‌ ئۆپه‌راسیۆنى گه‌رده‌لولى جزیره‌یان ده‌ستپێکرد به‌ مه‌به‌ستى ڕزگارکردنى دێره‌زۆر له‌ ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin