Smiley face
Smiley face
Smiley face

"تا ئێستا هیچ بڕیارێک نه‌دراوه‌ بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زانکۆلاین"

2017-09-13 18:55:40



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری ده‌رچووانی خولی یه‌که‌می قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌کات، که‌ تائێستا هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زانکۆلاین.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێکى نوسراودا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییه‌ بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى زانکۆلاین و بۆیه‌ له‌ کاتی دیاریکراوی خۆیدا له‌ کاتژمێر ١٢ی شه‌وی (١٤/٩/٢٠١٧) کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت.


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاشیگه‌یاندوه‌: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زانکۆلاین ده‌که‌ن بۆ چه‌ند ڕۆژێک دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و هیچ ڕاستی و دروستی نیه‌، چونکه‌ زانکۆلاین له‌ کاتژمێر ١٢ی شه‌وی (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایی دێت بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌ ده‌رچووان ده‌که‌ین په‌له‌ بکه‌ن له‌ پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشکه‌شکردنی داواکاری له‌ ڕێگه‌ی زانکۆلاین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانیان نه‌فه‌وتێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin