Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشه‌نگایه‌کى دۆکیومێنتاریی تایبه‌ت به‌ ژنانی ئه‌نفالکراو کرایه‌وه‌

2017-09-13 17:28:42



ڕۆژنیوز – ڕێزان محه‌مه‌د


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌ هاوکاری وه‌هاب ئه‌حمه‌د (تاقانه‌ی ئه‌نفال) پێشانگایه‌کی دۆکیومێنتاریی تایبه‌تی ژنه‌ ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان بۆ سمکۆ سابیر چالاک له‌ بواری ئه‌نفال و جینۆساید، کرده‌وه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌ هۆڵی ته‌وار له‌ شاری سلێمانی، له‌ژێر ناوی "بۆئه‌وه‌ی ته‌واره‌ ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌کانماندا زیندوو بن" پێشانگایه‌کی دۆکیومێنتاریی کرایه‌وه‌.


سمکۆ سابیر، چالاکی بواری ئه‌نفال و جینۆساید به‌ ڕۆژنیوزی وت: "له‌ پێشانگاکه‌دا ٢٩ تابلۆ نمایش کراون، که‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ٢٩ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال، ئه‌و تابلۆیانه‌ش که‌ دۆکیومێنتاریی ٢٩ ژنی ئه‌نفالکراون، له‌ پێشانگاکه‌دا سیدی و کورته‌ چیرۆک و زانیاری که‌سێتی ده‌رباره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی تێدایه‌، که‌ هه‌موو زانیاری و وێنه‌کان له‌لایه‌ن که‌سوکار و خانه‌واده‌کانیانه‌وه‌ به‌ده‌ستمهێناوه‌".

 


وتیشى: "ئامانج له‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یادی ئه‌نفال هه‌میشه‌ له‌ هزری کوردا بمێنێته‌وه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ مانگی نیساندا یادی بکه‌ینه‌وه‌، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ جارێکی دیکه‌ کورد ڕووبه‌ڕووی جینۆساید و ئه‌نفالکردن نه‌بێته‌وه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ یادی ئه‌و کاره‌ساته‌ بکه‌ینه‌وه‌".

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin