Smiley face
Smiley face
Smiley face

گۆڕان ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد

2017-09-13 17:20:02



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


وشیار عومه‌ر ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، که‌ برێت مه‌کگۆرک پێى وتوون ئه‌مریکا سه‌د له‌ سه‌د دژى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى کوردستانه‌.


دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ردانى شارى سلێمانى کرد و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوه‌وه‌، که‌مێک پێش ئێستاش کۆبوونه‌وه‌که‌ کۆتایى هات.


له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌وه‌، وشیار عومه‌ر ئه‌ندامی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "برێت مه‌کگۆرک پێی وتین له‌ واشنتۆنه‌وه‌ هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ڕوون بێت، که‌ ئه‌مریکا سه‌د له‌سه‌د دژی ڕیفراندۆمه‌ له‌ 25ی ئه‌یلولدا".


وتیشی: "مه‌کگۆرک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆیان کردوه‌ ‌و ئاماده‌ن بۆ دامه‌زراندن ‌و دروستکردنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا ‌و ئه‌م پرسه‌ش ده‌به‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ‌و هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ نیویۆرک قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن".


ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد "که‌ نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا پێی وتون که‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ‌و به‌ریتانیا له‌ به‌غدا تیمێک دروست ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو قه‌یران ‌و ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن ‌و گره‌نتی هه‌بێت".


وتیشی: "سێیه‌م په‌یامیش ئه‌وه‌ بوو، که‌ ڕیفراندۆم له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ دوابخرێت".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin