Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه‌: له‌ چالاکییه‌کى فیداییدا ١٢ سه‌رباز کوژران و ٥٥ی دیکەش برینداربوون

2017-09-13 16:43:32



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ یه‌کێک له‌ گه‌ریلاکانیان چالاکى فیدایی دژى بنکه‌یه‌کى هێزى تایبه‌تى سوپاى تورکیا ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٢ سه‌رباز کوژراون و ٥٥ سه‌ربازى دیکه‌ش بریندار بوون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه‌ لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ ئێواره‌ى ١٠ى ئه‌م مانگه‌ گه‌ریلاکى هه‌په‌گه‌ له‌ لیجه‌ سه‌ربه‌ ئامه‌د له‌ باکورى کوردستان دژى هێزێکى تایبه‌تى سوپاى تورکیا چالاکى فیدایى ئه‌نجامداوه‌ و له‌و چالاکیه‌دا ١٢ سه‌رباز کوژراون و ٥٥ى دیکه‌ش بریندار بوون.


به‌پێى لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌ "چالاکییه‌که‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلا زه‌لال کارتال ناسراو به‌ تێکۆشین ئامه‌د ئه‌نجامدراوه‌ له‌ دژى بنکه‌ى سه‌ربازیى ئه‌نگۆل له‌ لیجه‌ سه‌ربه‌ ئامه‌د له‌ باکورى کوردستان، که‌ شوێنى هێزى تایبه‌تى سوپاى تورکیایه‌".


هه‌ر به‌پێى لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌ "ئه‌و ناوه‌نده‌ ڕۆڵیکى خراپى له‌ پیلانى داگیرکه‌ریى له‌ سنورى ئامه‌د هه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن گه‌ریلاى ئێمه‌ تێکۆشین ئامه‌د کرایه‌ ئامانج و له‌ چالاکیه‌که‌دا پێنج تۆن ته‌قه‌مه‌نى به‌کارهاتووه‌ و ناوه‌نده‌که‌ به‌ ته‌واوى وێران کراوه‌، هه‌روه‌ها ١٢ سه‌رباز کوژراون و ٥٥ى دیکه‌ش بریندار بوون".


هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ى ئه‌و گه‌ریلایه‌ى که‌ چالاکییه‌ فیداییه‌که‌ى ئه‌نجامداوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاندووه‌: 

 


نازناو: تێکۆشین ئامه‌د
ناو و پاشناو: زه‌لال کارتال
شوێنى له‌دایکبوون: ئامه‌د
ناوى دایک: ئافیفه‌
ناوى باوک: سدیق
شوێن و به‌روارى شه‌هید بوون: ئامه‌د، ١٠ى ئه‌یلولى ٢٠١٧

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin