Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانى، له‌ پێشه‌نگایه‌کدا نه‌هامه‌تيى ئاواره‌کان نمایش کرا

2017-09-13 16:11:05



ڕۆژنیوز ـ سلێمانی


له‌ شارى سلێمانی پێشه‌نگایه‌کی تایبه‌ت بۆ شێوه‌کارێکی ڕۆژئاوای کوردستان کرایه‌وه‌ و تێیدا نه‌هامه‌تى ئاواره‌کان نمایش کرا.


ئه‌مڕۆ له‌ هۆڵی ئه‌منه‌ سوره‌که‌ پێشه‌نگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند بیلال ڕه‌شۆ، که‌ خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستانه‌، به‌ هاوکاری ڕێکخراوى گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت -CDO کرایه‌وه‌.


هونه‌رمه‌ند بیلال ڕه‌شۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ کاره‌کانی، به‌ ڕۆژنیوزی وت: ئه‌مه‌ یه‌که‌مین پێشه‌نگای تایبه‌تیی منه‌، تیایدا 25 تابلۆ به‌ قه‌باره‌ی جیاواز نمایش کراوه‌، کاره‌کانم زیاتر به‌ره‌و سینه‌ماییی بردوه‌.

 


ئه‌وه‌شى وت: تابلۆکانم ده‌لاله‌ت له‌ سه‌رما و سۆڵه‌ و ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تیانه‌ ده‌کات که‌ ئاواره‌کانی تێدا ده‌ژین.


باسى له‌وه‌ش کرد: هونه‌رمه‌ندان له‌ ئاواره‌یشدا توانیویانه‌ به‌ هونه‌ره‌که‌یان ئازار و کۆژانه‌کانی خه‌ڵکی خۆیان ده‌رببڕن، به‌شێک له‌ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش به‌رده‌وام له‌ چالاکیدان و هاوکاری کاره‌کانیانن.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin