Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی باڵای ئەمریکا بۆ ڕیفراندۆم و پەرلەمان گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان دەکات

2017-09-13 15:14:43



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

شاندێکی باڵای ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی برێت مه‌کگۆرگ، سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم ‌و ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی میدیای بزوتنەوەی گۆڕان، کەمێک پێش ئێستا برێت مه‌کگۆرگ، نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش، له‌ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق ‌و کێن گرۆس کونسوڵی گشتی ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان،  گەیشتنە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان.

 

ڕاشگەیەندراوە"کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و  پرسی ریفراندۆم ‌و کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساری سلێمانی کۆبووەوە و شەوی ڕابردووش لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان-یان تاوتوێ کرد.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin