Smiley face
Smiley face
Smiley face

شۆفێری پاسەکانی تاران بە لایتی داگیرساوەوە پشتگیریی ڕەزا شەهابی دەکەن

2017-09-13 14:43:11



ڕۆژنیوز - تاران

 

شۆفێری پاسەکانی تاران بە مەبەستی پشتگیرییکردنی ڕەزا شەهابی، کە ماوەی ٤٠ ڕۆژە لە زیندانی ڕەجایی-شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتووە، بە لایتی داگیرساوەوە و بە خێرایی ٢٠ەوە لە شەقامەکانی تاراندا شۆفیرییان کرد.

 

ڕەزا شەهابی، چالاکوانی کرێکاری و دامەزرێنەری سەندیکای شۆفیری پاسەکانی تاران بەمەبەستی دەستەبەرکردنی مافی زیندانیانی سیاسی ماوەی ٤٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و ئەمڕۆش شۆفیرپاسەکانی تاران پشتگیریی مانگرتنکەیان کرد.

 

ڕەزا شەهابی

 

شۆفیری پاسەکانی تاران لە جوڵانەوەیەکی مەدەنیدا بە لایتی داگیرساو و خێرایی ٢٠ کم، لە شەقامەکانی تاران پاسیان لێخوڕی بەمەبەستی پشتگیریکردنی ڕەزا شەهابی.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ڕەزا شەهابی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بۆ چەندەمین جار دەستگیر و ڕەوانەی زیندای ڕەجایی-شاری شاری کەرەج کرا و دواتریش لە کاتی دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردنی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانە بەشداریی مانگرتنەکەیان بوو و تا ئێستا بەردەوامە لە مانگرتنەکەدا.

 

 

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin