Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەمچەماڵ، خولێکى ڕاهێنان تایبه‌ت به‌مافه‌کانى ژنان دەکرێتەوه‌

2017-09-12 15:02:39



ڕۆژنیوز – ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان خولێکى ڕاهێنان- ده‌رباره‌ى یاساکانى تایبه‌ت به‌مافه‌کانى ژنان کرده‌وه و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت: لەڕیگای خولەکەوە کار بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیی دەکەین.

 

ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان به‌هاوکاریى قائیمقامیه‌تى شارۆچکەکە و نووسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى دژى ژنانى سنوره‌که‌ و ئاژانسى UNFPA سه‌ربه‌ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خولێکى ڕاهێنانی ده‌رباره‌ى یاساکانى تایبه‌ت به‌مافه‌کانى ژنان کرده‌وه‌ بۆ ژمارەیەک لە کارمەند و ئەفسەرانی بەشی یاسایی  فەرمانگەکانی سنووورەکە.

 

ده‌رباره‌ى خوله‌که‌، ئه‌مه‌ل جه‌لال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان بۆ ڕۆژنیوز وتى:"ئامانجى خولەکە جه‌ختکردنه‌وه‌ و جێبه‌جێکردنى بڕگه‌ و ماده‌کانى تایبه‌ت یاساى بارى که‌سێتى و توندوتیژیى خێزانى-یە".

 

ئه‌مه‌ل جه‌لال

 

وتیشى: دەمانەوێت بە لێکۆڵەرەکان له‌بنکه‌کانى پۆلیس  بڵێین، کە چۆن مه‌مه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئەو ژنانە بکەن، ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ و توندوتیژیى بوونەته‌وه‌.

 

ئەو ئەندامەی ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان باسى له‌وه‌شکرد، خوله‌که‌یان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌داهاتووشدا له‌ناچه‌کانى سۆران و ناوچه‌کانى دیکه‌ده‌که‌ن.

 

ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، کە کردنه‌وه‌ى ئه‌م خولانه‌ ده‌بێت هۆى هۆشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌، به‌ڵام پێویستیان به‌ڕاگه‌یاندنه‌کان هه‌یه‌ هاوکاریان بێت، به‌مه‌به‌ستى جه‌ختکردنه‌وه‌ لەجێبه‌جێکردنى یاساکاندا، بۆئه‌وه‌ى گیانى لێبورده‌یى و لێکترتێگه‌یشتنى زیاتر له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ به‌رقه‌راربێت، تا توندوتیژى خێزانى که‌مبێته‌وه‌.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin