Smiley face
Smiley face
Smiley face

نوێترین چالاکی گەریلاکان بە ڤیدیۆ

2017-08-31 15:16:35



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە لە سەر دوو گرد لە ناوچەی بەستای سەربە شرناخ ئەنجامیان داوە.

 

گەریلاکانی هەپەگە لە ٣٣یەمین ساڵیادی ١٥ی ئابدا لە شرناخ، لە 'هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەمیان' دەستپێکرد، لەو هەنگاوەدا ڕۆژی ١٦ی ئاب لە ناوچەی بەستای سەربە شرناخ چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانەوە ئەنجامدرا.

 

هەپەگە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا شەش سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی سوپای تورک کەوتە دەستی گەریلاکانەوە.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ئـــێرە کلیک بکە

 

س.ح
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin