Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەناس بە دەستەکانی یەپەژە لە ڕەقە بوونەتە مۆتەکەی داعش.. بەڤیدیۆ

2017-08-22 11:14:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەتەکانی داعش لە ڕەقە لە بەرامبەر هێزی قەناس بە دەستەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە ورەیان دابەزیوەو ناتوانن خۆیان بپارێزن لە نیشانەگرتنەکانی ئەو قەناس بە دەستانە.

 

شەڕی نێوان هێزەکانی یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە لەگەڵ چەتەکانی داعش لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری ڕەقەدا بەردەوامە، لەم نێوانەدا قەناس بە دەستەکانی یەپەژە بوونەتە مۆتەکەی گیانی چەتەکانی داعش و تەنیا ساتێکیشیان ئاسوودەیی بۆ نەهێشتوونەتەوە.

 

قەناس بە دەستەکانی یەپەژە، بە سەرنجەوە دەستیان بە سەر پەلەپیتکە و چاویان بە سەر نیشانەکەوەیە و بە بینینی هەر چەتەیەک دەیانکەنە ئامانج و دەیکوژن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin