Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێران، لە هێرشێکدا دوو کەس کوژران

2017-08-22 10:41:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دوو کەسی نەناسراو هێرشیان کردە سەر قائیمقامییەتی شارۆچکەی پیشینی سەربە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران و دوو کەسیان کوشت.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسە ناوخۆکانی ئێران، کە لە سەر زاری جێگری ئاسایشی پارێزگای سیستان و بەلوچستانەوە بڵاویان کردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو کەس بە چەقۆوە هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندی قائیمقامییەتی شارۆچکەی پیشین و سەربازێک و هاوڵاتییەکیان کوشتووە.

 

ڕاشگەیەندراوە، کەو ئەو دوو هێڕشکەرە بە ماتۆر ڕایانکردووە.

 

سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە زیانیاری دیکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە شارۆچکەی پیشین کەوتووەتە سەر سنووری نێوان ئێران و پاکستان، کە هەموو جموجووڵەکانی هێزە سوننە چەکدارەکانی ئێران لەوێوە ڕێکدەخرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin