Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونە ناو تەلەعفەرەوە .. نوێکراوەتەوە

2017-08-22 10:05:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هەردوو قۆڵی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتەوە چوونە ناو یەکەمین گەڕەکەکانی شارۆچکەی تەلەعفەر، ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبیش ڕایدەگەیەنێت کە چەندین سەنگەری چەتەکانی داعشیان تێکشکاندووە.

 

ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە باس لە پێشڕەوییەکانی هێزەکانیان دەکەن لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تەلعفەر.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە:"هێزەکانی حەشدی شەعبی و تیپی ٩ی زرێپۆشەکانی سوپای عێراق سەنگەرەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تەلعفەریان تێکشکاند و چوونە ناو شارۆچکەکە".

 

 

هەروەها ئەوەش هاتووە کە:"لە یەکەمین گەڕەکەکانی ئەوە شارۆچکە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی شەڕی سەخت بوونەتەوە لە گەڕەکی کیفاح کە دوێنی چووبوونە ناوی و دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای شارۆچکەکە".

 

هاوکات باس لەوەش کراوە کە:"فڕۆکە سیخوڕییەکانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکەکانی نور و جەزیرە کە دەکەونە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە گورزی کوشندەیان لە بنکەکانی چەتەکانی داعش وەشاندووە".

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە:"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو لیوای ١١ و ٢٦ بە هاوکاری سوپای عێراق توانیویەتی سەەنگەرەکانی چەتەکانی داعش لە ناوچەی جەزیرە و قۆلی باشووردا چوونەتە ناو شارۆچکەکەوە".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin