Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بەغدایە

2017-08-22 09:32:43



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق، وابڕیارە سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لەگەڵ بەڕێوەبەرانبی حکومەتی عێراقی کۆببێتەوەو هەوڵبدات بۆ پاشگەزکردنەوەی بارزانی لە بەڕێووەبردنی ڕیفراندۆم.

 

جەیمز ماتیس، پێش گەیشتەکەی بۆ عێراق ڕایگەیاندبووە، کە لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی و عرفان ئەلحەیالی، وەزیری بەرگری عێراق کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لە خاکی عێراقدا دانوستان دەکات.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاندبوو، کە زۆربەی شاری موسڵ لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دەرهێنراوە، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنەکەیە لە تەلەعفەر، لەلایەکی دیکەشەوە ئەو نیگەرانییە هەیە، کە هێزە عێراقییەکان چۆن دەتوانن کۆنتڕۆڵی موسڵ ڕابگرن.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەو ڕایگەیاندووە، کە ماتیس لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق هەوڵدەدات مەسعود بارزانی، لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پاشگەزبکاتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ماتیس، پێشتر لە ئۆردن بووە و پاش گەشتەکەی بۆ عێراق دەچێتە ئەنقەرە و پاش تورکیاش سەردانی ئوکراین دەکات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin