Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆکان، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

2017-08-20 10:18:29



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

تەرمی ژنێک لە گوندی بۆبۆکتانی سەربە شارۆچکەی بۆکان دۆزرایەوە، کە بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئەو ژنە کوژراوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، دوێنێ کاتژمێر ۱۱ تەرمێک لەلایەن وەرزێرانی گوندی بۆبۆکتانی سەربە شارۆچکەی بۆکان لە پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو تەرمە ژنێکە تەمەنی نزیک بە ٤۵ساڵە، بەڵام ناونیشانی نادیارە، زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو ژنە کوژراوە.

 

دوای دۆزینەوەی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچکەی بۆکان کراوە.

 

دەربارەی هۆکاری کوشتنی ئەو ژنەو ناسنامەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin