Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر خه‌ڵکى عه‌فرین به‌رده‌وامه‌

2017-08-19 20:29:13



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێرشى سه‌ربازانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى عه‌فرین و به‌ تایبه‌تى هاوڵاتیانى سه‌ر سنور به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌قه‌یان له‌ "شوانێک کرده‌وه‌ و برینداریان کردوه‌ و سوکایه‌تیان پێکردوه‌".


ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سنورى باکور و ڕۆژئاواى کوردستان له‌ ناوچه‌ى ڕاجۆ له‌ کانتۆنى عه‌فرین سه‌ربازانى سوپاى تورکیا ته‌قه‌یان له‌ شوانێکى ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ کرد و برینداریان کرد، شوانه‌که‌ سه‌رقاڵى له‌وه‌ڕاندنى بزن و مه‌ڕه‌کانى بوو.


به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسى هاوار بڵاوى کردوه‌ته‌وه‌، سه‌ربازانى سوپاى تورکیا ته‌قه‌یان له‌و شوانه‌ کردوه‌ و فیشه‌که‌که‌ به‌ر قاچى که‌وتووه‌ و بریندار بووه‌، هه‌روه‌ها ته‌قه‌یان به‌ناو بزن و مه‌ڕه‌کانیشدا کردوه‌ و چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێکى مرداربوونه‌ته‌وه‌.


به‌ گوێره‌ى وته‌ى شوانه‌که‌، که‌ بۆ ئاژانسى هاوار قسه‌ى کردوه‌ و نه‌یویستوه‌ ناوى ئاشکرا بکرێت، "سه‌ربازانى سوپاى تورکیا سوکایه‌تیان پێ کردوه‌ و جله‌کانیان پێ داناوه‌ و ئینجا ڕێگه‌یان داوه‌ بڕوات".


سوپاى تورکیا له‌سه‌ر سنورى باکور و ڕۆژئاواى کوردستان به‌رده‌وام هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ تۆپبارانى به‌رده‌وام بۆ سه‌ر کانتۆنى عه‌فرین و هه‌رێمى شه‌هبا.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin