Smiley face
Smiley face
Smiley face

داعش هێرشه‌که‌ى ڕوسیاى گرته‌ئه‌ستۆ

2017-08-19 19:14:43



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


چه‌ته‌کانى داعش ئه‌و هێرشه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆ که‌ به‌ چه‌قۆ کرایه‌ سه‌ر هاوڵاتیان له‌ ڕوسیا و هه‌شت که‌س بریندارکران.


ئه‌مڕۆ له‌ شاری سورگوتی ڕوسیا، هێرشێک به‌ چه‌قۆ ئه‌نجامدرا و له‌ ئه‌نجامیدا هه‌شت هاوڵاتی برینداربوون و دواتر هێرشکه‌ره‌که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ کوژرا.


 چه‌ته‌کانى داعش ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتى ئه‌و هێرشه‌یان گرته‌ ئه‌ستۆى خۆیان.


 جێگای ئاماژه‌یه‌، که‌ شاری سوگورت ناوه‌ندی ناوچه‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ریی خانتی-مانسی-یه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ٣٦٠ هه‌زار که‌سه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ نه‌وتی و گازییه‌کانی ڕوسیا.


له‌ دوو ڕۆژى ڕابردوودا هێرشکردن بۆ سه‌ر هاوڵاتیان به‌ ئۆتۆمبێل و چه‌قۆ له‌ هه‌ریه‌ک له‌ وڵاتانى ئیسپانیا و فینلاند و ئه‌ڵمانیا ڕوویدا و به‌ هۆیانه‌وه‌ ١٧ که‌س کوژران و ده‌یانى دیکه‌ش بریندار بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin