Smiley face
Smiley face
Smiley face

خورماتوو، لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا 

2017-08-19 15:50:55



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 


بەهۆی پێکدادانى دوو ئۆتۆمبیل لە سنوری شارۆچکەى خورماتوو،  دوو کەس گیانى لەدەستدا و چوارکەسی تریش بریندار بوون. 

 

کاتژمێر ٢:١٥ خولەک-ی ئەمڕۆ، لە نێوان شارۆچکەى خورماتوو  و شارەدێی ئامرلی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، ڕووداوێکى هاتووچۆ ڕوویدا.

 

زەنون بەرزنجی، ئەفسەر لە پۆلیسی هاتووچۆی خورماتوو بە ڕۆژنیوزی وت: ڕووداوەکە پێکدادان بوو لەنێوان دوو ئۆتۆمیل لە جۆری  کیای بارهەڵگر و مەرزییە.

 

زەنون، وتیشی: بەهۆی ڕووداوەکەوە لەناو ئۆتۆمبێلە کیاکە شۆفێرەکە و سەرنشینێک گیانیان لەدەستداوە و لەناو ئۆتۆمبیلە مەرزییەکەش چوار سەرنشین برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئامرلی.

 

ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆی خورماتوو، وتیشی: ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتووى پارێزگاى دیالەن و تەرمەکەیان ڕەوانەى دیالە کراونەتەوە.  

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin