Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێزەکانی هاوپەیمانان داوا لە هاوڵاتیانی ڕەقە دەکەن لە شوێنەکانی شەڕ دووربکەونەوە

2017-08-19 14:56:06



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش  لە گەڕەکی مەنسور و کۆڵانی ٢٣ی شوبات بڵاوکراوەیان لەناو هاوڵاتیاندا دابەشکرد، کە تێیدا داوا دەکەن لە شوێنەکانی شەڕ دوور بکەونەوە.

 

پاش پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکەکانی ڕەقەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بڵاوکراوەیان لە نێوان خەڵکی گەڕەکی مەنسور-دا دابەشکرد و تێیدا داوایان لە چەتەکان کرد کە خۆیان رادەست بکەن و بانگەوازی هاوڵاتیانیشیان کرد، کە دوور بکەونەوە لەو شوێنانەی شەڕی تیایە.

 

هەروەها لە بڵاوکراوەکەدا بۆ خەڵک نووسراوە:"هێزەکانی سوریای دیموکرات بە خۆشییەوە لە هاوڵاتیان نزیک دەبنەوە، بێ ترس بچنە لایان، ئەو هێزانە لە ناوچە شەڕاوییەکان دەتانگوازنەوەو پاش شەڕەکە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆتان، دوور بکەونە لە خاڵەکانی چەتەکانی داعش".

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin