Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی دهۆک: پیاوێک خوشکێکی خۆی کوشت

2017-08-17 15:28:25



ڕۆژنیوز - دهۆک

 

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، کە لە شارۆچکەی زاخۆ پیاوێک خوشکێکی خۆی کوشتووە و تەرمەکەی فرێداوەتە ئاوی خابورەوە.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ ی سەر لەبەیانی تەرمی کچێک لە ئاوی خابور لە شارۆچکەی زاخۆ-ی سەر بە پارێزگای دهۆک لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی و پۆلیسی زاخۆوە دەرهێندرا.

 

هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئەو کچە لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژراوە و پاشان تەرمەکەی فڕێداوەتە ئاوی خابورەوە".

 

هێمن سلێمان، وتیشی:"هۆکاری ڕووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە".

 

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرانەکرد و وتی: سەرقاڵی لیکۆڵینەوەین و زانیاریی ترمان لانییە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز کوژراوەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ یە و بکوژەکەش دوای ئەوەی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە، ئاشکاری کردووە، کە تەرمی خوشکەکەی خۆی خستووەتە ناو ئاوی خابورەوە.

 

بەپێی ئامارێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، لە ٢/تەموز هەتا ٢/ئاب،  ٣٦ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن-یان لە باشوری کوردستان تۆمارکراوە، بە بەراورد بە ئاماری پێشووش ئامارەکە زیادیکردووە.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin