Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەرەیلان: ٣٤هەمین ساڵ، ساڵی ئازادی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆیە.. بە ڤیدیۆ

2017-08-14 14:46:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرمانداری ناوەندی پاراستنی گەل، لە چایاکانی کوردستان قسەی بۆ سەدان گەریلا کردو وتی:"ئیتر هیچ هێزێک ناتوانێت پێش بە ئازادی کوردستان بگرێت، ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی کوردستان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ".

 

موراد قەرەیلان، فەرمانداری ناوەندی پاراستنی گەل - نەپەگە، ئەمڕۆ لە وتەیەکیدا بۆ ژمارەیەک گەریلا لە چیاکانی کوردستان بە بۆنەی ٣٤ەمین ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی ئەرتەشی ڕزگاری گەلی کوردستان، ١٥ی تەباخ، وتەیەکی پێشکەش کرد.

 

قەرەیلان لە سەرەتای وتەکانی خۆیدا، ١٥ی تەباخی لە ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کوردستان و دایکی شەهیدان و هەموو هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستانی پیرۆز کردو وتی:"خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو رۆژە، شەهیدە قارەمانەکانن".


سەبارەت بە هەنگاوی ١٥ی ئاب و کاریگەریی لەسەر شۆرشی رۆژئاوای کوردستان، قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ١٥ی ئاب نەبوایە شۆڕشی رۆژئاواش نەدەبوو، لە درێژەدا وتی:"هەنگاوی ١٥ی ئاب نەک تەنیا گەلەکەمانی لە لەناوچوون ڕزگار کردووە، ڕێگای لەبەردەم گەلێک پێشکەوتنی نەتەوەیی کردوەتەوە، پێش هەموو شتێک شۆڕشی ژیانەوە خولقاندویەتی، لەسەر بنەمای شۆرشی تێڕامان، کۆمەڵایەتی ژن، کۆمەڵگەی کوردستانیشی نوێ کردووەتەوە، لە دەستکەوتەکانی چوارپارچەی کوردستاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەنگاوی ١٥ی ئاب هەیە، لەسەر بنەمای هەنگاوی ١٥ی ئاب ئەگەر ئەو شەڕەی باکوری کوردستان نەبوایە، ئەمڕۆکە دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانیش نەدەبوون".

 

"ژن گەریلا نەبوایە داعش دەبوە بەڵایەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی"

 

سەبارە بەت ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی کوردستاندا قەرەیلان ئاماژەی بەوەش کرد:"ئێمە گەریلای ئازادی کوردستان و لەشکری رێبەر ئاپۆین، ئێمە هێزێکی گیانفیدا و پیشەیین، ئێمە ئەرکمان پاراستنی هەموو کوردستانە، ئەگەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هاواری شەنگال نەچووبان، کۆمەڵگەی ئێزیدمان لەناودەچوو، لە شەنگال کۆمەڵکوژییەکی سەد ساڵە بکرابا، ئەگەر گەریلاکانی کوردستان نەگەیشتبانە هاوار و بەرخۆدانی کۆبانێ، ئەمڕۆ کۆبانێ نەدەما و ئاڵای داعشی لەسەر دەبوو، وەکو ئەمڕۆ داعش لەناونەدەچوو، بە پێچەوانەوە، ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەهێزتر دەبوو، دەبووە بەڵایەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی".


"شۆرشی کورد بووەتە شۆرشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"

 

لە بەردەوامی قسەکانیدا قەریەلان ڕایگەیاند:"پێش هەموو شتێک دەبوا گەلی باکورو هەموو گەلی کورد زانیبای، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە، بەم دواییانە لە جیهان و لە تورکیاش بە تەنیا ماونەتەوە، تێکۆشانی گەلەکەمان و هێزە دیموکراتییەکانی تورکیا و هەرێمی و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئیتر سەردەکەون، دوژمن کە لە هەموو لایەکەوە لاواز بووە، زۆر درۆ دەکات و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات، تێکۆشانی ئازادیی کوردستانیش بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە، تێکۆشانی ئێمە ئێتر تەنیا تیکۆشانی ئازادیی کوردستان نییە، لە هەمان کاتدا تێکۆشانی شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ لە دژی داگیرکاریی تورک سەربکەوین، ئەوە نەک تەنیا کوردستان ئازاد دەبێت، لە هەمان کاتدا تورکیا دەبێتە وڵاتێکی دیموکراتی و ئازادیی گەلان".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin