Smiley face
Smiley face
Smiley face

دهۆک، ژنێک له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌ى خۆیه‌وه‌ کوژرا

2017-07-17 21:23:00



ڕۆژنیوز ـ سعود شاى گۆران


له‌ گوندى گرگه‌جو سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى شێخان له‌ پارێزگاى دهۆک به‌هۆى شه‌ڕى نێوان کوڕ و باوکێک، ژنى ماڵه‌که‌ کوژرا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى گرگه‌جو سه‌ربه‌ شارۆچکه‌ى شێخان کوڕ و باوکێک بوه‌ به‌ شه‌ڕیان و ده‌ستیان داوه‌ته‌ چه‌ک له‌یه‌کتر، له‌ ئه‌نجامدا فیشه‌ک له‌ ده‌ستى پیاوه‌که‌ ده‌رچووه‌ و هاوسه‌ره‌که‌ى خۆى کوشتووه‌.


ڕۆژنیوز چه‌ندین جار په‌یوه‌ندى کرد به‌ پۆلیسى دهۆکه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌کان نه‌درانه‌وه‌.


به‌پێى زانیاریه‌کان ئه‌و ژنه‌ى که‌ کوژراوه‌، دایکى دایکى حه‌وت منداڵه‌.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ به‌شێک له‌ که‌سوکارى ژنه‌که‌ له‌ دهۆکه‌وه‌ به‌هاناى ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ چوون، له‌ ڕێگه‌ توشى ڕووداوێکى هاتوچۆ بوون و به‌هۆیه‌وه‌ ژنێکى ئامۆزاى ژنه‌ کوژراوه‌که‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.


جێگای ئاماژەیە، ڕووداوەکانی کوشتن و خۆ کوشتن لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەپێی ئامارێکی دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤی هەرێمی کوردستان لە٢/حوزەیران هەتا ٢/تەموز ٢٧ حاڵەتى کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بەڵام بەپێی ئەو هەواڵانەی کە ڕۆژانە بڵاودەکرێتەوە ئامارەکە زیاترە و هەندێکیان تۆمارنەکراون.
 
لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارەشەوە ئەمە ١٨-هەمین حاڵەتی کوشتن و خۆ کوشتنە، کە تۆماردەکرێت و لە دوو شەوی ڕبردووشەوە ئەمە چوارەمین حاڵەتە.

 


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin