Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاسایشى که‌رکوک: پێنج تیرۆریستى داواکراومان ده‌ستگیرکرد

2017-07-17 21:02:44



ڕۆژنیوز ـ که‌رکوک


ئاسایسى که‌رکوک ڕایگه‌یاند، که‌ توانیویانه‌ پێنج تیرۆریستى داواکراو ده‌ستگیر بکه‌ن، که‌ له‌لایه‌ن دادگاى که‌رکوکه‌وه‌ داواکرابوو.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاسایشى که‌رکوک بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ توانیویانه‌ پێنج تیرۆریستى داواکراو له‌ سنورى حه‌ویجه‌ و عه‌باسیه‌ ده‌ستگیر بکه‌ن.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى ئاسایشى که‌رکوکدا هاتووه‌: "به‌ پێی چه‌ند زانیارییه‌ک و دوای چاودێریه‌کی ورد ئه‌مڕۆ ھێزه‌کانمان له‌ ھه‌ڵمه‌تێکی گه‌ڕان و پشکنین له‌ شاروچکه‌ی (داقوق) توانیان (٥) تیروریستی داواکراو ده‌ستگیربکه‌ن به‌ ناوه‌کانی (م.ر.ص) و (ع.م.ج) و (أ.م.ن) و (م.أ.م) و (ھ.أ.م) که‌ خه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌ر به‌ شاروچکه‌ی (حه‌ویجه‌) و شاره‌دێی (عه‌باسی) بوون، ئه‌م تیروریستانه‌ داواکراون له‌لایه‌ن دادگای لێکوڵینه‌وه‌ی که‌رکوکه‌وه‌ به‌ پێی ماده‌ی (٤)ی تیرۆر".


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "به‌شێک له‌م تیروریستانه‌ چه‌کداری داعش بوون و ده‌ستیان ھه‌یه‌ له‌ ژماره‌یه‌ک کار و کرده‌وه‌ی تیروریستی جوراوجۆر و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش شانه‌ی نوستوی داعش بوون و زانیاریان ئه‌دایه‌ تیروریستانی داعش".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin