Smiley face
Smiley face
Smiley face

چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا هه‌رێمى شه‌هبا تۆپباران ده‌که‌ن

2017-07-17 20:04:24



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا به‌ سه‌ختى گوندى عه‌ین ده‌قن له‌ هه‌رێمى شه‌هبا له‌ باکورى سوریا تۆپباران ده‌که‌ن.


که‌مێک پێش ئێستا چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا ده‌ستیان کرد به‌ تۆپبارانى گوندى عه‌ین ده‌قن له‌ هه‌رێمى شه‌هبا تا کاتى ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش تۆپبارانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌.


ئه‌و تۆپبارانه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، که‌ سوپاى تورکیا و چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیا به‌ ده‌ستى هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کان و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌ زه‌بریان خوارد و شکستیان هێنا بۆ داگیرکردنى ئه‌و ناوچانه‌.


ئه‌و هه‌رێمانه‌ى ئێستا تۆپباران ده‌کرێن له‌لایه‌ن چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیاوه‌، له‌ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤانانى کورد و هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌کاندان، تا ئێستا زیانه‌کانى ئه‌و تۆپبارانه‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin