ڕۆژنیوز ـ قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر
باڵیۆزى ئێران له عێراق سه‌ردانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستانى کرد له شارى هه‌ولێر و له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیشدا عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى: وته‌کانى بارزانى له به‌لجیکا دۆخى هه‌رێمى ئاڵۆزتر کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ باڵیۆزى ئێران له عێراق سه‌ردانى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کرد له شارى هه‌ولێر و دواتر کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدرا.
عه‌لى باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به ھه‌وڵه‌کانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و سه‌ردانه‌که‌ی فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، ڕایگه‌یاند: فازڵ میرانی پێی ڕاگه‌یاندوین که پارتی ئاماده‌یی ھه‌یه دۆخی ھه‌رێم ئاسایی بکرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه بینیمان وته‌کانی مه‌سعود بارزانی له به‌لجیکا دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد.
کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که له باره‌گای مه‌کته‌بی ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌نجامدرا له شاری ھه‌ولێر و ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: بارودۆخی ھه‌رێمی کوردستان پێویستی به ئاساییرکردنهوه ھه‌بوو، دوای سه‌ردانه‌که‌ی فازل میرانی-ش سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بۆ لای ئێمه پێی ڕاگه‌یاندین که پارتی ئاماده‌یه دۆخه‌که ئاسایی بکاته‌وه و ئه‌و په‌یامه‌شیان به گۆڕان داوه و پێیان باش بووه، به‌ڵام وته‌کانی مه‌سعود بارزانی له به‌لجیکا جارێکی تر دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرده‌وه.
دوێنێش ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى نوێى ئێران له عێراق سه‌ردانى یه‌کێتى و یه‌کگرتووى ئیسلامى و نێچیرڤان بارزانى کرد له شارى هه‌ولێر، له ئێستاشدا شاندێکى یه‌کێتى به سه‌رۆکایه‌تى کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى یه‌کێتى له ئێرانن.
ک.ک