Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکەی چەلێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2017-07-17 17:14:51



ڕۆژنیوز - ناوەنی هەواڵەکان


گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکەرەم و شەهید نالین مووش-دا، چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چوار سەربازی تورک کوژران.


ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، سەبارەت بە چالاکییەکی گەریلاکان کە دوێنێ لە چەلێ ئەنجامیاندابوو ئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


هەپەگە ڕایگەیاند: "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکەرەم و شەهید نالین مووش، دژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی شەهید بۆتانی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چوار سەربازی تورک کوژران".


هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: "لەو چالاکییەدا کۆنتراگەریلایەک (بەکرێگیراو) بە ناوی تەیب فیدان، کە زانیاری لەسەر شوێنی هەڤاڵانمانی دەدا بە هێزەکانی سوپای تورک، لە کاتێکدا دەیویست دووبارە شوێنی گەریلاکان بۆ سوپای تورک ئاشکرا بکات دەستگیرکرا و سزادرا".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin