Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانى، شاندێکى ڕۆژئاوا سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى کانتۆنه‌کان-یان کرد

2017-07-17 17:08:30



ڕۆژنیوز ـ سلێمانى


شاندێکى ڕۆژئاواى کوردستان که‌ به‌شدارى کۆنفرانسى ڕاوێژى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى -یان کردبوو، سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى کانتۆنه‌کانى ڕۆژئاوایان کرد له‌ هه‌رێمى کوردستان.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى سلێمانى شاندێکى ڕۆژئاواى کوردستان که‌ بۆ به‌شدارى له‌ کۆنفرانسى ڕاوێژى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى کانتۆنه‌کانى ڕۆژئاوایان کرد.


سه‌ردانه‌که‌ به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر بارودۆخى کوردستان به‌ گشتى و کاروباره‌کانى نوێنه‌رایه‌تى ڕۆژئاوا له‌ باشورى کوردستان به‌ تایبه‌تى.


شانده‌که‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تى د.عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر هاوسه‌رۆکى ده‌سته‌ى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى کانتۆنى جزیره‌ بوو، که‌ له‌لایه‌ن له‌یلا مسته‌فا هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى کانتۆنه‌کان له‌ باشورى کوردستان پێشوازیان لێکرا.


قه‌دریه‌ حسێن ئه‌ندامى شانده‌که‌ به‌ ڕۆژنیوزى ڕاگه‌یاند: ئامانجى ئێمه‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ سڵاوێک بگه‌یه‌نینه‌ نوێنه‌رایه‌تى کانتۆنه‌کانى ڕۆژئاوا له‌ باشورى کوردستان له‌ نزیکه‌وه‌ بینینى کاروباره‌کانیان و قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى باشورى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان و گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا.

 


 

ک.ک

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin