Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارێزگاری کەرکوک داوا دەكات پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێبكات

2017-07-17 14:56:58



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەكان

 

پارێزگاری كەركوك، ڕایدەگەیەنێت، كە بوونی چەتەکانی داعش لە شارۆچكەی حەویجە مەترسی بۆ پارێزگاكانی هاوسنوری حەویجە دروستكردووە، داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە دەستپێبكات.

 

ئەمڕۆ، نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك، سەرپەرشتی كۆبونەوەی بەڕێوبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شاری كەركوكی كردو، لە كۆبونەوەكەدا بێجگە لە باسی پڕۆژە خزمەتگوزاری-یەكانی شاری كەركوك، باسی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەی حەویجەی كردووەو نیگەرانی خۆی لە دواكەوتنی پڕۆسەكە خستووەتە ڕوو.

 

نەجمەدین كەریم، لە كۆبونەوەكەدا وتوویەتی:"مایەی داخە دواكەوتنی پرۆسەی ئازاد كردنەوەی قەزای حەویجە و دەوروربەری، سەرەڕای داواكاری بەردەواممان بۆ دەستپێكردنی ئەو هەڵمەتە و خێرا پاككردنەوەی لە تیرۆریستان".

 

هەروەها وتوشیەتی:"بوونی داعش لە حەویجە و دەوروبەریدا مەترسییە بۆ سەر پارێزگا هاوسنورەكان، جگە لەو بارودۆخە سەختەی هاوڵاتییان لەو ناوچانەدا بەسەری دەبەن لە سایەی تیرۆریستانی داعشەوە، بۆیە داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین كار بكات بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی ئازاد كردنەوەی حەویجە و دەوروبەری لە نزیكترین كاتدا".

 

بەرپرسانی پێشمەرگە و پارێزگای كەركوك، بەردەوام داوای دەستپێكردنی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوی شارۆچكەی حەویجە دەكەن و نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر دواخستنی ئەو پرۆسەیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin