Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکان هێرشی هەرێمەکانی شەهبا دەکەن و هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامیان دەدەنەوە

2017-07-17 14:37:06



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندی عەین دەقنەی هەرێمەکانی شەهبا و شەڕڤانانی هێزە شۆڕسگێڕەکانیش وەڵامیان دەدەنەوەو ئێستا شەڕێکی قورس لەو گوندەدا بەڕێوەدەچێت.

 

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە چەکی قورس هێرشێکیان دەستپێکرد بۆ سەر گوندی عەین دەقنەی هەرێمەکانی شەهبا و ئەو گوندەیان دایە بەر تۆپ.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان لە هەرێمەکانی شەهباوە ڕایانگەیاند، کە هێزە شۆڕشگێڕەکان وەڵامی ئەو هێرشەیان داوەتەوەو هەر ئێستا لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا شەڕێکی قورس لەو گوندەدا بەڕێوەدەچێت.

 

گوندی عەین دەقنە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی منگی هەرێمەکانی شەهباوە لە باکوری سوریا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin