Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەڕڤانانی ئێزدی کۆتاییان بە پەروەردەی پسپۆڕی هێنا

2017-07-17 14:28:45



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

شەڕڤانانی یەکینەکانی بەخۆدانی شەنگال- یەبەشە و یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، کۆتاییان بە خولی پەروەردەی سەربازی و ئادیۆلۆژی پسپۆڕی هێنا.

 

ئەکادمیای شەهید بەرخۆدان کە ماوەیەکی درێژە بەردەوامە لە پەروەردەکردنی گەنجانی ئێزدی لە بواری سەربازی و ئایدیۆلژی، ئەمجار دەستەیەک لە شەڕڤانانی پەروەردەی پسپۆڕی دا.

 

ئەو شەڕڤانانەی خولەکەیان بینییوە، دەچنە ناو هێزەکانی پاراستنی شەنگال و ئامادەدەکرێن بۆ بەرگری لە شەنگال لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا، ئەم خولە ئەکادمییە بەناوی شەهدانی خانەسۆرەوە ناونرا.

 

پاش کۆتاییهاتنی خولی پەروەردەکە شەڕڤانان بە بەڕێووەبردنی مەراسیمێک، کۆتاییهێنان بە پەروەردەکەیان پیرۆزکرد، لەو مەراسیمەدا خێزانی شەڕڤانان، ئەندامانی ئاسایشی ئێزدخان، خێزانی شەهیدان و ژمارەیەکی دیکەی میوانەکان ئامادەبوون.

 

کورتای شەنگالی، فەرماندەیەکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال لە مەراسیمەکەدا قسەیکردو وتی:"ئێمە هەموومان لە سەر ڕێگای شەهیدانین و درێژەپێدەری ئەو ڕێگایە دەبین، زۆر بەواتایە کە ناوی ئەم خولە شەهیدانی خانەسۆرە، ئێمە درێژەپێدەری ڕێبازی شەهید چیاکان دەبین، بۆ ئەمەش پێویستە بەباشی ئەرکی خۆمان تێبگەین، دەبێت لەمە تێبگەین کە ئەوەی ئێستا هەمانە بەرهەمی تێکۆشانی شەهیدانە".

 

پاش قسەکانی فەرماندە کورتای شەنگالی، شەڕڤانان بەڵێنیان بۆ بەشداربوون لە ڕێگای تێکۆشان دووبارە کردەوە، پاشان شەڕڤانان ئاهەنگێکیان گێڕا و کۆتاییان بە مەراسیمەکە هێنا.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin