Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌په‌گه‌ کوژرانى ١٧ سه‌ربازى دیکه‌ى سوپاى تورکیاى ڕاگه‌یاند

2017-07-16 16:28:36



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل-هه‌په‌گه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد، که‌ گه‌ریلاکان له‌ جوله‌مێرگ ١٣ سه‌رباز و له‌ دێرسیم سێ سه‌رباز و له‌ چه‌ولیک-یش سه‌ربازێکیان کوشتوه‌.


ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و کوژرانى ١٧ سه‌ربازى سوپاى تورکیا له‌ جوله‌مێرگ و دێرسیم و چه‌ولیک ڕاگه‌یاند.


به‌پێى لێدوانه‌که‌ى هه‌په‌گه‌، دوێنێ له‌ هه‌رێمى شه‌مزینان سه‌ربه‌ جوله‌مێرگ گه‌ریلاکان دژى سوپاى تورکیا چالاکیان ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٣ سه‌رباز کوژراون.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، ڕۆژى ١٣ى ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌رێمى دێرسیم گه‌ریلاکان که‌مینیان بۆ گروپێکى سوپاى تورکیا داناوه‌ و له‌و چالاکیه‌شدا سێ سه‌رباز کوژراون.


هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو، که‌ ڕۆژى ١٤ى ئه‌م مانگه‌ش گه‌ریلاکان هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کى سوپاى تورکیا له‌ چه‌ولیک و وه‌کو ده‌زانرێت سه‌ربازێک کوژراوه‌.


ماوه‌یه‌که‌ چالاکییه‌کانى گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌ له‌ باکورى کوردستان فراوان بووه‌ و دوێنێ ئێواره‌ش هه‌په‌گه‌ کوژرانى ١٦ى سه‌ربازى دیکه‌ى له‌ باکورى کوردستان ڕاگه‌یاندبوو.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin