Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە: ١٤٢ سەربازی تورک کوژران

2017-07-10 16:18:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە پاشەکشەی سوپای تورک لە هەرێمی زاپی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کوژرانی ١٤٢ سەربازی تورک و برینداربوونی ١٨ سەربازی دیکەی ڕاگەیاند.

 

سوپای تورک لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە مەبەستی داگیرکاری دەستپێکردبوو و سەرئەنجام لە بەرامبەر بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەکانی گەریلادا تێکشکا و ئەمڕۆ پاشەکشەی کرد، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنەی سوپای و تورک و پاشەکشەکەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند:"ئۆپەراسیۆنی داگیرکارانەی سوپای تورک لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانەوە لە هەرێمی زاپی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکرد و پاش شەڕێکی قورس کە ٢٣ ڕۆژی خایەند سەرئەنجام ئەمڕۆ پاشەکشەی کرد لە ناوچەکەدا".

 

هەپەگە لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند:"ڕۆژی ١٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکی شەو هێزەکانی سوپای تورک هێرشەکەیان دەستپێکرد، لەو هێڕشەدا هەوڵیان دا قەڵا بێدەوا، گردی شەهید مونزور و شەهید خەیری و گوندی گژنێ لە باشوری کوردستان داگیربکەن، بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی قارەمانانەی گەریلاکان بوونەوە".

 

هەپەگە باسی لەوەش کردووە: سوپای تورک بە فڕۆکە سیخوڕی و فڕۆکەی جەنگی و هەلی کۆپتەری کوبرا و تانک و تۆپەوە بەردەوام جموجووڵەکانی لە ناوچەکە زیاتر کرد، بەڵام لە کۆتاییدا لە بەرامبە بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلادا تێکشکان و نەیوانتوانی بگەنە ئامانجەکانیان".

 

لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ئاماژەیداوە:"سوپای تورک لە ڕۆژی ٨ی تەموز بۆ ٩ی تەموز ئەو ناوچانەی بۆردومان کرد و سەربازەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە بردە دەرەوە".

 

هەپەگە بەم شێوەیە سەبارەت بە چالاکی هێزەکانی گەریلا زانیاری بڵاوکردووەتەوە:"گەریلاکانمان لە ماوەی ٢٣ ڕۆژدا، ٦٩ جار دژی سەربازەکانی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا، تا ئەو ڕادەیەی بۆمان ئاشکرا بووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا ١٤٢ سەرباز کوژراون و ١٨ سەربازی دیکەش برینداربوون و دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکیش زیانیان بەرکەوتووە".

 

لە بەشی کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە، کە لە چوارچێوەی ئەو شەڕەدا ٢٣ ڕۆژەیەدا شەش هەڤاڵمان شەهیدبوون کە بە ڕۆحێکی گیانفیدایانەوە دژی دوژمن شەڕیان کرد.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin