ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کە سوپای تورک لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن و سەرقاڵی چاککردنی ڕێگاکانیانن، بەڵام دەکەونە کەمینی گەریلاکانەوەو بەڕوونی دەردەکەوێت کە چ گورزێکیان بەردەکەوێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ، گەریلا تیڤی، ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە، کە لە ١٤ی مانگی ڕابردوودا تۆمارکراوە، لەو چالاکییەشدا هەپەگە کوژرانی حەوت سەربازی ڕاگەیاندبوو.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەر ئەم چالاکییە ڕایگەیاندووە، لە هەرێمی خاپوشکێ لە ناوچەی شەمزینان، گەریلاکانمان ماوەی دوو ڕۆژ ئەو هێزانەی تورکیایان خستبووە ژێر چاودێرییەوە، ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردوو لە کاتژمێر ٠٧:٠٠دا کەمینیان بۆ ئەو سەربازانەی تورکیادانا، لە ئەنجامدا حەوت سەرباز کوژرابوون.
س.ح