Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلۆ: ئەگەر ڕژێمی سوریا هێرشەکانیان بردەوامبێت وەڵام دەدەینەوە

2017-06-19 14:49:40



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تەڵاڵ سلۆ، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، کە ڕژێمی سوریا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان، ئێمەش بە مافی ڕەوای خۆمانی دەزانین وەڵامی ئەو هێرشانە بدەینەوە.

 

ئەمڕۆ، تەڵاڵ سلۆ، وتەبێژی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەبارەت بە هێرشی ڕژێمی سوریا بۆسەر باشوری تەبقا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

تەڵاڵ سلۆ ڕایگەیاند:"پاش بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەکانی ئێمەو هێزە دژە تیرۆرەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فوراتدا بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە، ڕژێمی سوریا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانمان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێرش دەکاتە سەرمان، بەتایبەتی پاش دەستپێکردنی جەنگی گەورە بۆ ڕزگارکردنی ڕەقەو پێشڕەی شەڕڤانان لە ناو شاری ڕەقەدا و ڕزگارکردنی چەندین گەڕەکی گەورەی شارەکە، ڕژێمی سوریا لە ڕۆژی ١٧ی حوزەیراندا ئاگایانە بە فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپ و تانکەکانییەو هێڕشێکی بەرفراوانی دژی ناوچە ڕزگارکراوەکان پێکهێنا، هێرشەکە دژی ئەو ناوچانە ئەنجامدرا، کە ماوەی سێ مانگ پێش ئێستا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فوراتدا ڕزگارکرابوون".

 

تەڵاڵ سلۆ لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا:"ئامانجی سەرەکی ڕژێم لە هێرشکردنە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان ڕێگریکردنە لە پێشڕەوییەکانمان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فوراتدا".

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا تەڵاڵ سلۆ ڕایگەیاند:"ئەگەر هێزەکانی ڕژێم بەردەوام بن لە هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئێمە، ناچار دەبین مافی ڕەوای بەرگری لە خۆمان بخەینە گەڕ و وەڵامی هێرشەکانیان بدەینەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]mail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin