Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەنگال؛ گۆشەگیرکردنی ئۆجالان شەرمەزارکرا

2017-06-19 13:58:35



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە گردبوونەوەو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان- ڕێبەری پەکەکەیان شەرمەزارکردو ڕایانگەیاند، کە گۆشەگیرکردن ئەشکەنجەیەکی دەروونی و جەستەییە بۆ سەر ئۆجالان.

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، دوێنێ لە چیای شەنگال بە گردبوونەوەیەک گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکەیان شەرمەزارکرد.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا خوێندرایەوە، ئاماژە بەوەدرا، کە عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٩ ساڵە لە زینداندایە و باس لە سەردانەکەی کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپاش کرا.

 

 

تاژێ ڕایگەیاند، کە سی پی تی تا ئێستا هیچ زانیاری و ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالیدا بڵاونەکردووەتەوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە سی پی تی سەربەخۆ نییەو بەپێی بەرژەوەندییەکانی هەڵوێست دەبێت.

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەی تاژێ-دا ئاماژە بەوەدراوە: سیاسەتی قێزەون و دژە مرۆڤ لە ئاست گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێووەدەچێت، کۆمەڵگای ئێزدی یەکێکە لەوانەی زیاتر لە هەمووان ئەو سیاسەتە قێزەونانە لە دژیدا بەڕێوەدەچێت.

 

لە بەشی کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی تاژێدا هاتووە، کە ئێمە لێڕە کۆبووینەوە کە ڕایبگەیەنین، ئیرادەو هێزو توانای ڕێکخستنمان لە سایەسەری بیرو هزری ڕێبەر ئاپۆوە بە دەست هاتووە، دەشڵێین: تاکۆتایی خۆمان بە بیری ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە دەکەین و ئەو گۆشەگیرییەی ئێستا لە سەری بەڕێوەدەچێت بە توندی شەرمەزاردەکەین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin