Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارێزگاری کەرکوک: جموجوڵى داعش له‌ ناوچه‌ى حه‌مرين ڕووی له‌ زياد بوونە

2017-06-19 13:38:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پارێزگارى كه‌ركوك ڕایگەیاند، جموجۆڵەکانی داعش له‌ ناوچه‌ى حه‌مرين ڕووی له‌ زياد بوونە،‌ ئه‌وه‌ش مه‌ترسى لەسه‌ر پارێزگاكانى دياله‌ و سه‌ڵاحه‌دين دروست ده‌كات. 

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك له‌ ميانه‌ى سه‌رپه‌رشتىكردنى كۆبونه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارييه‌كانى كه‌ركوك نیگەرانی خۆی لە جموجۆڵەکانی داعش لە دەوروبەری موسڵ خستەڕوو.

 

لەو بارەیەوە پارێزگاری کەرکوک وتویەتی:"جموجوڵ و چالاكييه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌ى حه‌وزى حه‌مرين ڕوو له‌ زياد بوونه‌ و ئەوه‌ش مه‌ترسى لەسه‌ر پارێزگاكانى دياله‌ و سه‌ڵاحه‌دين دروست ده‌كات".

 

نه‌جمه‌دين كه‌ريم  وتوشیەتی:"به‌هۆى نزيكبونه‌وه‌ى ته‌واوبوونى ئۆپه‌راسيۆنى موسڵ و هه‌ڵاتنى چەکداراکانى داعش به‌ره‌و حه‌ويجه‌ و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى، ئه‌م جموجۆڵانە چاوه‌ڕوان كراون.


لەبارەی ئه‌نجامدانى ڕيفڕاندۆم نەجمەدین کەریم وتویەتی:"ئه‌نجامدانى ڕيفڕاندۆم كارێكى ديموكراتييه‌ بۆ زانينى بيروڕاى هاوڵاتييان، كه‌ركوكیش ئامادەیە  بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌يه".

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin