Smiley face
Smiley face
Smiley face

دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێک پێشخرا

2017-06-19 13:32:44



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هه‌رێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و چەند وەزارەت و دەستەیەکی پێشخست.

 

ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنداروێکدا ئاگاداری ئه‌و وه‌زاره‌ت و سه‌رۆکایه‌تیانه‌ی خواره‌وه دەکات، کە بڕیاربوو مووچه‌کانیان ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری ٢٤/٦/٢٠١٧ وه‌ربگرن، ئەوا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری ٢٢/٦/٢٠١٧، مووچه‌کانیان دابه‌ش ده‌کرێت، کە بریتن لە:

 

- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

 

- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه ‌و نیشته‌جێ کردن

 

- وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو

 

- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

 

- وه‌زاره‌تی داد

 

- ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی

 

- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

 

- سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان

 

- سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin